كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە

 

گوتەبێژی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەک لەبارەی هەواڵێکی مووچە دەدا.

هەواڵێک بەناوی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چەند سایت و پەیجێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوکراوەتەوەگوایە: "سبەی لیستی مووچە ڕادەگەیەندرێ".

لەمبارەیەوە د. جووتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "هیچ لێدوانێکم بۆ هیچ میدیایەک نەداوە لەبارەی ڕاگەیاندنی لیستی مووچە، سبەی ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و باسی پڕۆژە یاسای بودجە دەکرێ، بەڵام لیستی مووچە ڕاناگەیەندرێ و لێدوانی لەم شێوەم نەداوە".

گوتیشی: "ڕاگەیاندنی لیستی مووچە پەیوەندی به منەوە نییە، بەڵکوو لای وەزارەتی دارایی بڵاو دەکرێتەوە و ئەوان ڕایدەگەیەنن".

ئاماژەشی بەوەدا، کە داواکارن دەزگا میدیاییەکان لە گواستنەوەی هەر هەواڵ و زانیارییەک وردبن و شتی ناڕاست بڵاو نەکەنەوە.