مامۆستایەکی زانکۆ لە ناسڕیە لە هەوڵێکی تیرۆر رزگاری بوو
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

مامۆستایەکی زانکۆ لە ناسڕیە لە هەوڵێکی تیرۆر رزگاری بوو

ئەمڕۆ سێشەممە مامۆستایەکی زانکۆ لە زانکۆی زیقار لە ناوەڕاستی شاری ناسڕیە لە هەوڵێکی تیرۆرکردن رزگاری بوو.

سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویان کردەوە سەتار ئەلعەتابی مامۆستای زانکۆی زیقاڕ، لە گەڕەکی ئووڕ لە ناوەڕاستی شاری ناسڕیەی سەنتەری پاڕێزگای زیقاڕ، لە هەوڵێکی تیرۆرکردن رزگاری بوو، دوای ئەوەی لەلایەن چەکدارێکەوە سێ جار لەسەر یەک بەڕوویدا هەوڵی تەقاندنی گوللەی دا لە دەمانچەكەیەوە، بەڵام هەر سێ جارەکە چرووکی کرد و نەتەقی، بۆیە کەسەكە هەڵات.

سەرچاوەکە گوتیشی ”عەتابی داوای بەهاناوەچوونی لە هێزە ئەمنییەکانی نزیک شوێنی رووداوەکە کردووە و ئەوانیش بە دوای تۆمەتبارەکە كەوتوون، بەڵام لە دەستیان هەڵاتووە، کەچی لە پرسگەی باکووری پارێزگاکە دەستگیر کراوە“.

هەروەها سەرچاوەكە روونیشی کردەوە ”ئێستا تۆمەتبارەکە بەپێی مادەی 405ی یاسای سزادانی ژمارە 111ی ساڵی 1969ی هەموارکراو دەستبەسەر کراوە“.