ناوچەیەكی سەر سنووری عێراق و سووریا بۆردوومان كرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ناوچەیەكی سەر سنووری عێراق و سووریا بۆردوومان كرا

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە چەند فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان ناوچەی ئەلبوكەمالی سەر بە دێرەل زووری سەر سنووری سووریا و عێراقیان بۆردوومان كرد.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاوی كردەوە كە چەند تەقینەوەیەكی گەورە ناوچەی ئەلبوكەمالی هەژاند، ئەمەش لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان.

بەپێی هەواڵی ڕوانگەكە، فڕۆكەكان كە پێدەچێت هی هاوپەیمانی دژی داعش بن، چوار جار بارەگاكانی سوپای پاسدارانی ئێرانیان لە ئەلبوكەمال بۆردوومان كردووە، بەڵام زانیاری لەبارەی زیانەكان ئاشكرا نەكردووە.

جێی باسە دوێنێ دووشەممەش هەشت تەقینەوەی گەورە باشووری ئەلبوكەمالیان هەژاند، كە هاوكات بوون لەگەڵ فڕینی چەند فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی نەناسراو لە ئاسمانی ناوچەكەدا.