دانیشتوانی عێراق گه‌یشته‌ 40 ملیۆن كه‌س و پیاوان زۆرترینن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دانیشتوانی عێراق گه‌یشته‌ 40 ملیۆن كه‌س و پیاوان زۆرترینن

 وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق، ئه‌مڕۆ ڕای گه‌یاند، كه‌ ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق له‌ ساڵی 2020ـدا 40 ملیۆن و 150 هه‌زار كه‌س بووه‌ و‌ ژماره‌ی پیاوان به‌ ڕێژه‌یه‌كی كه‌م له‌ ئافره‌تان به‌رزتره‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 12/1/2021، عه‌بدولزه‌هره هینداوی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، ڕای گه‌یاند ده‌زگای ناوه‌ندیی ئاماری سه‌ر به‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌یان، به‌ پێوانه‌ی جیهانی ئاماری دانیشتوانی عێراقی بۆ ساڵی 2020 به‌ پێی خه‌مڵاندنی شوێنه‌كانی نیشته‌جێبوون كردووه‌ و ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق 40 ملیۆن و 150 هه‌زار كه‌سه‌ و ڕێژه‌ی گه‌شه‌ی دانیشتوان له‌و ساڵه‌دا 2.6%ـدا بووه‌.‌

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، كه‌ ڕێژه‌ی ته‌مه‌نی 15 تا 64 ساڵان زۆرترین دانیشتوانی عێراق پێك ده‌هێنێ  كه‌ ده‌گاته‌ 56.5%ـدای دانیشتوان و ته‌مه‌نی سه‌ره‌تا تا 14 ساڵان 40.4%ـی كۆی دانیشتوانی عێراقن و ڕێژه‌ی 65 ساڵان به‌ره‌و سه‌ر 3.1%ـدایه‌.

ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه‌، ڕێژه‌ی نێرینه‌ به‌ 50.5% زیاتره‌ به‌رانبه‌ر 49.5% بۆ مێینه‌.