دوو بۆمب بە ئۆتۆمبێل و دوکانی مەیفرۆشێک لە ناوەڕاستی بەغدا تەقینەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دوو بۆمب بە ئۆتۆمبێل و دوکانی مەیفرۆشێک لە ناوەڕاستی بەغدا تەقینەوە

دوو بۆمب بە دوکان و ئۆتۆمبێلی مەیفرۆشێکی شاری بەغدای پایتەختی عێراق، تەقینەوە.

بۆمبێک نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 12-1-2021 لە بەردەم دوکانێکی فرۆشتنی ماددە ئەلکحولییەکان لە ناوچەی سەعدون لە بەغدا تەقییەوە و دوای ئەویش، بۆمبێکی دیکە بە ئۆتۆمبێلی خاوەن دوکانەکە تەقییەوە.

بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، جگە لە زیانێکی زۆری دارایی، تەقینەوەکان بوونە هۆی گیان لەدەستدانی کرێکارێک و برینداربوونی یەکێکی دیکە.

بەهۆی ناکارایی هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق، گرووپ و میلیشیا توندڕەو، تائیفی و تیرۆریستییەکان بەبێ هیچ ترسێک لە بەغدا و شارەکانی دیکەی ئەو وڵاتە کردەی تیرۆریستی و تاوانکاری بۆ بەرژەوەندیی ئەو لایەنانەی کاریان بۆ دەکەن، ئەنجام دەدەن.