به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ڵه‌بجه، ڕێنوێنییه‌كى بۆ شۆفێران بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه باس له ڕێگریكردن له دروستبوونی ژه‌نگ له ئۆتۆمبێل ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 12/1/2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ڵه‌بجه، ڕێنوێنییه‌كى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه، ھەموو ھۆکارە جیاوازەکانی کەشوھەوا کاریگەری ھەیە و دەبێتە ھۆی داخوران و دروستبوونی ژەنگ، بۆیە لێرەدا دەتوانیت ئه‌م ڕێكارانه جێبه‌جێ بكه‌یت:
1- شۆرینى ئۆتۆمبێل، لە زستاندا گرنگە ئۆتۆمبێل بشۆریت، نەک بھێڵیت خۆڵ و قوڕی پێوە بمێنێتەوە، چونکە زیان بە ئۆتۆمبیلەکە دەگەیەنێت و تووشی داخورانی کانزاکەی و بۆیەکەی دەکات.
2- پۆلیشکردنی ئۆتۆمبێل، باشترین ڕێگایە بۆ پاراستنی ئۆتۆمبێلەکە لە شێ و خوێ و تەپوتۆز بەم جۆرە دەبێتە چینێک بۆ پاراستنی.
3- داپۆشینی ئۆتۆمبێلەکە بە چینێک پلاستیک، کە ھەمان ڕۆڵی پۆلیش دەبینێت.
4- ھەوڵ بدە ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بخەیتە شوێنی پارێزراو لە باران و وشک بێت.