خەرجكردنی پارەی گەنمی جووتیارانی ساڵانی ڕابردووی هەرێمی كوردستان له‌ یه‌كلابوونه‌وه‌ نزیكه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

خەرجكردنی پارەی گەنمی جووتیارانی ساڵانی ڕابردووی هەرێمی كوردستان له‌ یه‌كلابوونه‌وه‌ نزیكه‌

 وەزارەتی بازرگانیی عێراق، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كا، له‌ یەکلاییکردنەوەی  شایستە داراییەکانی ساڵانی رابردووی  جووتیارانی هەرێمی کوردستان نزیک بووه‌ته‌وه‌.

بە پێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی بازرگانیی عێراق، لە کۆبوونەوەی وەزیری بازرگانیی عێراق، لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی كورستان، تاوتوێی چەند پرسێکی هاوبەش کراوە، کە گرنگترینیان شایستەی دارایی جووتیارانی هەرێمی كوردستان بووە.

وەزیری بازرگانی لە کۆبوونەوەکەدا رای گەیاندووە: "هەوڵەکانی وەزارەت بەردەوامە بۆ  پێدانی شایستەی دارایی جووتیاران و بەشێک لەو شایستەیەیان پێدراوە".

گوتیشی: "ئێستا سەرقاڵی ئەوەین پارەی زیاتر تەرخان بکرێت تا بدرێت بە جووتیاران، بەتایبەتی شایستەی دارایی ساڵانی رابردوو، کە یەکلاییکردنەوەی ئەو پرسە نزیک بووەتەوە".

بە پێی بەیاننامەکە، هەردوولا رێک كەوتوون لەسەر چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکان.

حكوومەتی عێراقی زیاتر لە 557 ملیار دیناری  شایستە دارایییەكانی جووتیارانی  هەرێمی کوردستان  بۆ ساڵانی 2014 و 2015 و 2016  قەرزارە، ئەگەرچی لە كۆتاییەكانی ساڵی رابردوو بڕیار بوو دەست بكرێت بە خەرجكرنی، بەڵام دواتر پاشگه‌ز بوونه‌وه‌.