پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت

پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق بانگهێشتی پەرلەمانی وڵاتەکەی دەکرێ و داوای روونکردنەوەی لێدەکرێ.

جەمال مەحمەداوی، پەرلەمانتاری عێراق رایگەیاندووە، واژۆی 25 پەرلەمانتاری بۆ بانگهێشتکردن و پرسینەوە لە مستەفا غالب، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق کۆ کردووەتەوە.

جەمال مەحمەداوی هەروەها رایگەیاندووە، محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمان رەزامەندیی لەسەر دیاریکردنی وادەیەک بۆ بانگهێشتکردنی مستەفا غالب دیاری کردووە، بۆ ئەوەی وەڵامی پەرلەمانتاران بداتەوە.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە پێویستە پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لە پەرلەمان سیاسەتی بانکەکە لە فرۆشتنی دراوەکان لەڕێگای زیادکردنەوە، بخاتە روو.