له‌ ڕووسیا 22 ھەزار و 934 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ ڕووسیا 22 ھەزار و 934 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

لە ڕووسیا ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا بەرز بووەوە، تا ئێستاش لە ھەمان وڵات زیاتر لە 62 ھەزار کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان، ئەمڕۆ سێشەممە 12/1/2021، لە ڕووسیا 22 ھەزار و 934 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، ژمارەی تووشبوانی پەتاکەش لە وڵاتەکە گەیشتە سێ ملیۆن و 448 ھەزار و 203 کەس.

ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ دووشەممە لە ڕووسیا، 23 ھەزار و 315 كەسی دیکە تووشی کۆرۆنا ببوون.

ھەر لە ڕووسیا 531 کەسی دیکە بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا، کۆی گشتیی مردوانیش لە ھەمان وڵات بەھۆی پەتاکەوە گەیشتە 62 ھەزار و 804 کەس، تا ئێستاش لە ڕووسیا دوو ملیۆن و 825 هه‌زار و 430 کەس لە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.


پەخشی ڕاستەوخۆی ئاماری تووشبوانی پەتای کۆرۆنا و ئەو کەسانەی بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەست داوە.