لەبارەی زیادبوونی دەوامی خوێندنی زانکۆکای عێراق هۆشداری دەدرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لەبارەی زیادبوونی دەوامی خوێندنی زانکۆکای عێراق هۆشداری دەدرێت

"کەمبوونەوەی ژمارەی تووشبوو کۆتایی پەتای کۆرۆنا نییە"

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ئه‌ندامێکی كۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ له‌ عێراق، هۆشداری ئه‌وه‌ی داوە كه‌ هه‌ر زیادبوونێك له‌ ده‌وامی خوێندنی زانكۆكان، ژمارەی تووشبووان بە پەتای کۆرۆنا زیاتر دەکات.

عەلی به‌یاتی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ لە میدیاکانی عێراق بڵاو کراوەتەوە ده‌ڵێت هه‌ر زیادكردنێك له‌ رۆژه‌كانی ده‌وام له‌ قوتابخانه‌ و زانكۆكان له‌ عێراق ده‌بێته‌ هۆی زیادبوونی ژماره‌ی تووشبووان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا‌.

گوتیشی: "نزمبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ئێستا كاتییه‌ و بە مانای كۆتایی په‌تا‌كه‌ نایه‌ت. بۆیه‌ هۆشداری ده‌داته‌ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار، كه‌ هه‌ڵه‌ی پێشوو دووباره‌ نه‌كرێته‌وه‌ و رۆژه‌كانی ده‌وامی قوتابخانه‌ و زانكۆكان زیاد نه‌كه‌ن".