ئەوروپا مەرج بۆ دەرهێنانی عێراق لە لیستی وڵاتە هەرە مەترسیدارەکان دیاری دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەوروپا مەرج بۆ دەرهێنانی عێراق لە لیستی وڵاتە هەرە مەترسیدارەکان دیاری دەکات

یەکێتیی ئەوروپا مەرج بۆ دەرهێنانی عێراق لە لیستی وڵاتە هەرە مەترسیدارەکان، دیاری دەکات.

مارتن هۆت، باڵوێزی یەکێتیی ئەوروپا لە بەغدا، بە میدیای فەرمیی عێراقی راگەیاندووە، سەقامگیری عێراق بنەمایەکی سەرەکییە بۆ ئاشتەوایی و سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

مارتن هۆت هۆشداریی داوەتە بەرپرسانی عێراق و رایگەیاندووە، ئەو راپۆرتانەی لەبارەی سپیکردنەوەی پارە لە عێراق، بە یەکێتیی ئەوروپا دەگەن، مایەی نیگەرانین.

باڵوێزی یەکێتیی ئەوروپا لە بەغدا ئاماژەی بەهاوکاریکردنی عێراق لەلایەن یەکێتیی ئەوروپاوە بۆ دەرهێنانی عێراق لە لیستی وڵاتە هەرە مەترسیدارەکان کردووە و رایگەیاندووە، مەرجی یەکێتییەکە بۆ دەرهێنانی عێراق لەو لیستە رووبەڕووبوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆرە.

مارتن هۆت جەختی لەوە کردووەتەوە، کە عێراقێکی ناسەقامگیر دەبێتە هۆی شکستهێنانی دەوڵەتی عێراق و ئەمەش کاریگەریی کارەساتباری بەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت.