ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەركۆماری توركیا، بە فەرمی و لەڕێگەی پارێزەری تایبەتیی خۆیەوە داوای یاسایی لەدژی كەمال كلیچدارئۆغڵلۆ سەرۆكی جەهەپە كە جەهەپەش گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی توركیایە تۆمار كرد.
بەپێی زانیاریی میدیاکانی تورکیا بەهۆی ئەوەی كلیچدارئۆغلۆ لە وتارێكدا بە ئەردۆغانی گوتووە "بەناو سەرۆك كۆمار"، لەسەر ئەو وشەیە ئەردۆغان هاتە دەنگ و داوای یاسایی لەدژی تۆمار كردووە.
ئەردۆغان لە وەڵامی كلیچدارئۆغلۆدا ئاماژەی بەوە داوە هەر مامۆستایەك دەنگ بەوان نەدات (بەناو مامۆستایە)، هەر دادوەرێك دەنگیان پێ نەدات بەناو (دادوەرە)، بۆیە كلیچدارئۆغلۆ حەواڵەی دەنگدەرەكانی جەهەپە دەكەم.
دوێنێ شەو میدیاكانی سەر بە ئاكەپە لەزاری پارێزەری تایبەتیی ئەردۆغانەوە بڵاویان كردەوە، ئەردۆغان بە فەرمی داوای یاسایی لەسەر كلیچدارئۆغلۆ تۆمار دەكات و داوای یەك ملیۆن لیرەی توركی وەكوو قەرەبووی كەسایەتیی خۆی دەكات.