به‌همه‌ن كه‌مال، گۆرانیبێژی كورد، نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به ناوی (چاوه‌زار) بڵاو كرده‌وه.
تێكستی گۆرانییه‌كه پێشتر له‌لایه‌ن عه‌تا چاوشین، هونه‌رمه‌ندی كۆچكردووی كورد نووسراوه، به‌همه‌ن كه‌مال خۆی ئاوازی بۆ گۆرانییه‌كه ئاماده كردووه، دیار مه‌هدی له سلێمانی كاری وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه كردووه.
ئه‌و گۆرانیبێژه خه‌ڵكی سلێمانییه، خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه، به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی زیاتر له ئاهه‌نگی خێزانی و شه‌وه ئاهه‌نگه‌كاندا پێشكه‌ش ده‌كات.