سه‌رۆكى لێژنه‌ى ناوچه كوردستانییه‌كان له په‌رله‌مانى كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، دۆخى ناوچه كوردستانییه‌كان له‌بار نییه و پێش هه‌ڵبژاردن ده‌بێ ئاسایی بكرێته‌وه، به پێویستیشی ده‌زانێ كورد به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن و یه‌كده‌نگ و یه‌كهه‌ڵویست بن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 12/1/2021، جوان یوونس ڕۆژبه‌یانى، سه‌رۆكى لێژنه‌ى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌روه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمی كوردستان له په‌رله‌مان به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: دۆخی ئێستای ناوچه كوردستانییه‌كان، به تایبه‌ت پارێزگای كه‌ركووك به هیچ جۆرێك بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته له‌بار نییه، كه بڕیاره له مانگی حوه‌زیرانی داهاتوو ئه‌نجام بدرێ.
ڕاشیگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌و پارێزگایه ده‌رگه به‌ڕووی ژماره‌یه‌كی زۆری عه‌ره‌بی هاورده‌دا كراوه‌ته‌وه، هاوكات ئاواره‌یه‌كی زۆری كوردیشمان هه‌یه كه به‌هۆی ئه‌و دۆخه سه‌پێندراوه‌وه كه‌ركووكیان جێ هێشتووه.
سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، كه وێڕای ئه‌وانه‌ش، له یاسای نوێی هه‌ڵبژاردندا ژماره‌ی ده‌نگده‌ران زیاد كراوه به‌رامبه‌ر به كورسییه‌كان، رێژه‌ی كوردیش له‌و ناوچانه كه‌می كردووه.
جوان رۆژبه‌یانی، به پێویستیشی زانی، دانوستانه‌كان له عێراق له‌سه‌ر بابه‌تی خاك و نیشتمان چڕ بكرێته‌وه وهه‌وڵ بدرێ پێش هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته، ڕه‌وشی ناوچه كوردستانییه‌كان ئاسایی بكرێته‌وه و حزبه كوردستانییه‌كانیش له‌سه‌ر پاڵێوراوه‌كانیان كۆك بن و به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه ده‌نگه‌كانمان په‌رته‌وازه ده‌بن و ڕێژه‌ی كوردسییه‌كانمان كه‌متر ده‌بێت.