له ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا بەرز بووەوە، تا ئێستاش لەو وڵاتە زیاتر لە 385 ھەزار کەس بەھۆی پهتاكهوه گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی دوایین ئامارەکان تا ئێستا (سێشهممه 12/1/2021)، کۆی گشتیی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئەمریکا گەیشتووەتە 23 ملیۆن و 143 ھەزار و 197 کەس، ئەمەش لەکاتێکدایە بەیانیی دوێنێ دووشهممه ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئەمریکا، 22 ملیۆن و 917 ھەزار و 334 كهس بوو.
تا ئێستا لە ئەمریکا 385 ههزار و 288 کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، ھەروەھا 13 ملیۆن و 680 ھەزار و 461 کەسیش چاک بوونەتەوە.
پەخشی ڕاستەوخۆی ئاماری تووشبوانی پەتای کۆرۆنا و ئەو کەسانەی بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەست داوە.