وەزیری بەرگریی فەرەنسا: رەنگە داعش لە عێراق و سووریا سەرهەڵبداتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وەزیری بەرگریی فەرەنسا: رەنگە داعش لە عێراق و سووریا سەرهەڵبداتەوە

وەزیری بەرگریی فەرەنسا هۆشداریی لە سەرهەڵدانەوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە عێراق و سووریا، دەدات.

خاتوو فلۆڕانس بارلی، وەزیری بەرگریی فەرەنسا بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، وڵاتەکەی لەو باوەڕە دایە داعش هێشتا ماوە و کۆتایی نەهاتووە.

فلۆڕانس بارلی ئاماژەی بە ئەگەری سەرهەڵدانەوەی داعش کردووە و رایگەیاندووە، رەنگە داعش بە جۆرێک لە جۆرەکان لە هەردوو وڵاتی عێراق و سووریا، سەرهەڵبداتەوە.

وەزیری بەرگریی فەرەنسا هەروەها رایگەیاندووە، تێبینیی ئەوەیان کردوە، داعش لە سووریا خۆی رێک دەخاتەوە و هێز کۆ دەکاتەوە.

لەبارەی داعش لە عێراق، فلۆڕانس بارلی رایگەیاندووە، ”داعش لە عێراق خەریکی خۆڕێکخستنەوەیە“.