پزیشکان بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ نەخۆشیی وەرزیی هەڵامەت و تەشەکەنەکردنی ئەم نەخۆشییە لە جەستەی نەخۆشدا، پێیان وایە پێویستە نەخۆشەکە سوود لە ئانتی بیۆتیکی بەهێز وەربگرێ، تا پارێزراو بێت لە هەوکردنەکان.
ئەوان لە پێگەی فەرمیی (تەندروست بە)دا ئاشکرای دەکەن، هەناری کوڵاو هاوشێوەی ئانتی بیۆتیکێکی بەهێزە، کە هەوکردن و ئێش و ئازاری قورگ چارەسەر دەکات، هەروەها کێشەی هەوکردنی سییەکان، کە لە ئەنجامی هەڵامەتی قورس دروست بووە، چارەسەر و دەرمان دەکات.