خەمۆكیی زستانە جۆرە خەمۆكیەكی وەرزییە و لەگەڵ هاتنی وەرزی زستاندا، ڕووبەڕووی هەندێك كەس دەبێتەوە، بە تایبەتی ئەوانەی لە ناوچە سارد و تاریكەكاندا دەژین، ئەو شوێنانەی شەوی زستانی زۆر درێژ و ڕۆژی كورتە.
ئەم جۆرە خەمۆكیە وەرزیە یەكەم جار لە كۆتایی ساڵانی حەفتاكانی سەدەی ڕابردوو لەلایەن هیرب كیرن دۆزرایەوە، كە ئەوكات تەمەنی 67 ساڵ بوو، لەگەڵ گۆڕانی وەرزەكان، گۆڕانكاری لە هەست و سۆزیدا دروست دەبوو، لە وەرزی زستاندا زۆرتر هەستی بە بێزاری و دوودڵی دەكرد.
نیشانەكانی خەمۆكیی زستانە بریتیین لە هەستكردن بە خەمباری و دووركەوتنەوە لەو ئارەزووانەی پێشتر هەیوون، لەگەڵ كەمنووستن، تەنبەڵی و بیركردنەوەی قووڵ و نادروست.
هۆكارە سەرەكییەكانی ئەم خەمۆكییە بە هۆی تێكچوونی هۆرمۆنەكانی سیروتین و میلاتونین و كەمبوونەوەی ڤیتامین دییە.