ئەمڕۆ دووشەممە جۆ بایدن سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا كاندیدی ئیدارەكەی بۆ بەڕێوەبردنی دەزگای هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریكا CIA ئاشكرا كرد، كە باڵوێزی پێشووتری ئەمریكا بووە لە مۆسكۆ.
بە پێی ماڵپەڕی تیمی جۆ بایدن، ناوی ویلیام بێرنز پێشكەش كراوە بۆ ئەوەی ببێتە بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی ناوەندی CIA.
لە هەواڵەكەدا هاتووە كە بێرنز ئەزموون و شارەزایی تەواوی هەیە بۆ وەرگرتنی ئەم پۆستە هەستیارە و توانای پێویستی بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخ و پێشهاتەكان هەیە. ئەمریكاش پێویستی بەو جۆرە كەسانە هەیە تا ڕێگری لە هەڕەشەكان بكات و كێشەكان چارەسەر بكات بەر لەوەی بگەنە سەر زەوی.
هەروەها ئەوەشی نووسیوە كە گەلی ئەمریكا دڵنیا دەبن ئەگەر بێرنز ببێتە سەرۆكی CIA.