سەرکۆماری پێشووی ئێران رایدەگەیەنێت، کە بە هاوکاریی سعودیە و وڵاتەکەی، ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرقەرار دەبێت.
مەحمود ئەحمەدینەژاد، سەرکۆماری پێشووی ئێران (2005-2013) بە رۆژنامەی (ئەلقەبەس)ی کوێتی راگەیاندووە، ئێران و سعودیە دوو دەوڵەتی گەورەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستن و کاریگەرییان بەسەر ناوەندە نێودەوڵەتییەکانەوە هەیە.
مەحمود ئەحمەدینەژاد هەروەها رایگەیاندووە، هەردوو گەلی ئێران و سعودیە خوازیاری دۆستایەتی و هاوکاریی یەکترن و بە هاوکاریی ئەو دوو وڵاتەش، ئاشتی و ئاوەدانکردنەوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرقەرار دەبێت.
سعودیە وڵاتێکی سوننەمەزهەبی عەرەبییە و ئێرانیش وڵاتێکی شیعەمەزهەبی فارسی و کێشەیەکی قوڵی مەزهەبی و نەتەوەیی لەنێوانیان هەیە.