به‌ڤیدیۆ.. ساندرا خالید كلیپێكی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

به‌ڤیدیۆ.. ساندرا خالید كلیپێكی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

ساندرا خالید، گۆرانیبێژی كورد، به‌م زوانه‌ نوێترین ڤیدیۆ كلیپی گۆرانیی خۆی، كه‌ به‌ ناوی (دانسا تانگۆ)یه‌، بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

پێشتر ساندرا خالید وه‌ك شاعیر ناوبانگی په‌یدا كردووه‌، خۆی تێكستی ئه‌و گۆرانییه‌ نوێیه‌ى ئاماده‌ كردووه‌ و ئاوازه‌كه‌یشی وه‌رگیراوه‌، له‌ ئه‌ورووپا كاری وێنه‌گرتن بۆ كلیپه‌كه‌ كراوه‌، بڕیاره‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو بكرێته‌وه‌.

ئه‌و خانمه‌ گۆرانیبێژه‌ خاوه‌نی چه‌ند نامیلكه‌یه‌كی شیعری و ژماره‌یه‌ك گۆرانییه‌، گۆرانی به‌ زمانی بیانیش بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا كلیپێكی له‌ ئه‌ورووپا بۆ پشتگیری پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بڵاو كرده‌وه‌.