شاژنی بەریتانیا و هاوسەرەکەی، بە پێکوتەی دژە پەتای کۆرۆنا کوتران.
ئەمڕۆ دووشەممە 11-1-2021، کۆشکی شاهانەی بانکینگهام رایگەیاندووە، ئێلیزابێسی دووەم، شاژنی بەریتانیا (تەمەن 94 ساڵ) و شازادە فیلیپی هاوسەری (تەمەن 99 ساڵ)، رۆژی شەممە 9-1-2021 ژەمی یەکەمی پێکوتەی دژەکۆرۆنایان لێدرا.
هەروەک بانکینگهام رایگەیاندووە، شاژن بۆ دڵنیاکردنەوەی هاووڵاتییانی بەریتانیا و هاندانیان بۆ خۆکوتان بە پێکوتەکە، پێکوتەی دژەکۆرۆنای لەخۆی داوە.
کەناڵی(سکای نیوز) بڵاوی کردووەتەوە، کە شاژنە ئێلیزابێسی دووەم بڕیاری داوە لەبەرچاوی کامێرای تەلەڤزیۆنەکان پێکوتەکەی لێنەدرێ.
شاژنی بەریتانیا و هاوسەرەکەی لە کۆشکی ویندسۆر لەلایەن پزیشکی تایبەتی شاهانەی بەریتانیاوە پێکوتەکەیان لێدراوە.