پاپای ڤاتیکان باس لە ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی سەردانەکەی بۆ عێراق دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پاپای ڤاتیکان باس لە ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی سەردانەکەی بۆ عێراق دەکات

پاپای ڤاتیکان باس لە ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی سەردانەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، دەکات.

پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان بە کەناڵێکی تەلەڤزیۆنیی ئیتاڵیای راگەیاندووە، بەهۆی پەتای کۆرۆناوە، ساڵی رابردوو ناچار بووە کۆمەڵێک سەردانی بۆ وڵاتان، هەڵوەشێنێتەوە.

پاپا فرانسیس هۆکاری هەڵوەشاندنەوە ئەو سەردانانەی بۆ کۆبوونەوەی ژمارەیەکی زۆری خەڵکی لە دەوری سەردانەکانی خۆی گێڕاوەتەوە، کە ئەو کۆبوونەوە فراوانانە دەبنە هۆکاری زیاتر بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا.

پاپای ڤاتیکان بە ئاماژەکردن بەوەی هێشتا دڵنیا نییە لەوەی دەتوانێ سەردانی عێراق بکات یان نا، چونکە پەتای کۆرۆنا هێشتا مەترسی ماوە، رایگەیاندووە، ”هێشتا دڵنیانیم  دەتوانم لە کاتی دیاریکراو سەردانی عێراق بکەم یان نا“.

رۆژی 7-12-2020، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاند، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان لە رۆژانی 5 تا 8ـی ئاداری 2021، سەردانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات.

هەروەها خانەی راگەیاندنی سەر بە نووسینگەی پاپای ڤاتیکان رایگەیاندبوو، پاپای ڤاتیکان سەردانی شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و لە عێراقیش سەردانی شارەکانی بەغدا و مووسڵ و دەشتی ئور لە پارێزگای زیقار و شارۆچکەی قەرەقۆش لە پارێزگای نەینەوا، دەکات.