لە ڕووسیا ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا بەرز بووەوە، تا ئێستاش لە ھەمان وڵات زیاتر لە 62 ھەزار کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی دوایین ئامارەکان، ئەمڕۆ دووشەممە 11/1/2021، لە ڕووسیا 23 ھەزار و 315 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، ژمارەی تووشبوانی پەتاکەش لە وڵاتەکە گەیشتە سێ ملیۆن و 425 ھەزار و 269 کەس.
ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ یهكشەممە لە ڕووسیا، 22 ھەزار و 851 كەسی دیکە تووشی کۆرۆنا ببوون.
ھەر لە ڕووسیا 436 کەسی دیکە بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا، کۆی گشتیی مردوانیش لە ھەمان وڵات بەھۆی پەتاکەوە گەیشتە 62 ھەزار و 273 کەس، تا ئێستاش لە ڕووسیا دوو ملیۆن و 800 ههزار و 675 کەس لە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
پەخشی ڕاستەوخۆی ئاماری تووشبوانی پەتای کۆرۆنا و ئەو کەسانەی بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەست داوە.