شاره‌زایه‌كى ئابوورى سه‌رنج ده‌خاته سه‌ر گرنگیی چاكسازییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ڕێگری له كاری نایاسایی و به پێویستی ده‌زانێ هاووڵاتیان و لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی، پشگیرى حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 11/1/2021، د. ئه‌رشه‌د حاجی سدیق، شاره‌زا له ژمێریاری و كارگێڕی دارایی و ئابووری به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند، كه ئه‌نجامدانی چاكسازی له‌م قۆناغه پێویسته و ده‌بێ "هاووڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران و حزبه سیاسییه‌كان به‌بێ جیاوازی پاڵپشتی حكوومه‌ت بن بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی، چونكه بارودۆخی ئابووری و دارایی هه‌رێمی كوردستان ناهه‌مواره، ئه‌وه‌ش به هۆی پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی به‌غدا له ڕێككه‌وتنه‌كان و بڕینی شایسته دارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و دابه‌زینی نرخی نه‌وت و سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆر‌ونا، كه ئه‌وانه پێكه‌وه وایان كرد داهاتی كوردستان به رێژه‌ی 75% كه‌م بكات، خه‌رجیه‌كانیش بۆ ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و پاراستنی ته‌ندروستیی هاووڵاتیان زیادی كرد.
سه‌باره‌ت به زیادكردنی داهات و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانیش گوتى، كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی زیادكردنی داهات و سه‌رچاوه‌كانی داهات هه‌نگاوی پێویستی ناوه به له‌به‌رچاوگرتنی باروگوزه‌رانی دارایی هاووڵاتیان و موچه‌خۆران، به هه‌مان شێوه رێكاری پێویستی گرته به‌ر بۆ رێگریكردن له خه‌رجییه ناپێویسته‌كان، وه‌ك ده‌رماڵه‌ی خاوه‌نكار و باڵاكان و خه‌رجی ته‌شغیلی و مینحه، كه بووبوون به بارگرانی به‌سه‌ر خه‌رجییه‌كانی حكوومه‌ته‌وه، كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م خه‌رجیانه‌ش ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری ده‌بێت به‌سه‌ر باشتربوونی باری دارایی و ئابووری حكومه‌ت و زیادبوونی داهات.
تیشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش: ئه‌نجامدانی چاكسازی و بنه‌بركردنی گه‌نده‌ڵی راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به بارودۆخی سیاسی و پاڵپشتیكردن و به‌شداری لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌یه و تا كۆده‌نگیی لایه‌نه سیاسییه‌كان زیاتر بێت بۆ ئه‌نجامی چاكسازی، ئه‌م پرۆسه خێراتر ده‌بێت و لێكه‌وته‌كانی زووتر به‌دیارده‌كه‌ون هه‌روه‌كوو له چه‌ند رۆژی رابردوو بینیمان له هه‌نگاوێكی بێوێنه و بوێرانه‌دا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان توانی به سه‌دان ملیۆن دینار له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا بگه‌ڕێنیته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی گشتیی حكوومه‌ت، ئه‌ویش به بڕینی مووچه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌نایاسایی مووچه وه‌رده‌گرن.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری ئابووری، ئاماژه‌ى به ئه‌وه‌ش دا، هه‌نگاوێكی تری حكوومه‌ت ئه‌نجامدانی چاكسازییه له ده‌روازه سنوورییه‌كان، به مه‌به‌ستی رێگریكردن له دیارده‌ی قاچاغ و كاری نایاسایی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی داهاتی ده‌روازه سنوورییه‌كان بۆ وه‌زاره‌تی دارایی، ئه‌ویش به پێكهێنای هێزێكی سه‌ربازیی هاوبه‌ش، "ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكوومه‌ت سه‌ره‌ڕای رێگریكردن له دیارده‌ی قاچاغ و هه‌ڵسوكه‌وتی نابه‌رپرسانه‌ی كه‌سانی ده‌سترۆیشتوو، كه ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر داهاتی ده‌روازه سنووریه‌كاندا، ده‌بێته هۆی زیادبوونی داهات. له هه‌مان كاتدا پێویسته حكوومه‌ت خه‌رجی و داهاته‌كان به ئه‌لیكترۆنی بكات، تا زیاتر ئاگاداری سه‌رچاوه‌ی وه‌گرتنی داهاته‌كان بێت و شێوازی خه‌رجكردنی خه‌رجییه‌كان ِروونتر بێت".