له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى مردوان به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گه‌یشته‌ 383 هه‌زار و 275 کەس
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى مردوان به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گه‌یشته‌ 383 هه‌زار و 275 کەس

له‌‌ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا بەرز بووەوە، تا ئێستاش لەو وڵاتە زیاتر لە 383 ھەزار کەس بەھۆی په‌تاكه‌وه‌ گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان تا ئێستا (دووشه‌ممه‌‌‌ 11/1/2021)، کۆی گشتیی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئەمریکا گەیشتووەتە 22 ملیۆن و 917 ھەزار و 334 کەس، ئەمەش لەکاتێکدایە بەیانیی دوێنێ یه‌كشه‌ممه ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئەمریکا، 22 ملیۆن و 699 ھەزار و 938 كه‌س بوو.

تا ئێستا لە ئەمریکا 383 هه‌زار و 275 کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە‌، ھەروەھا 13 ملیۆن و 483 ھەزار و 490 کەسیش چاک بوونەتەوە.

 

پەخشی ڕاستەوخۆی ئاماری تووشبوانی پەتای کۆرۆنا و ئەو کەسانەی بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەست داوە.