سەرکردەیەکی لوبنانی بەهۆی تووشبوونی بە پەتای کۆرۆنا، گیانی لەدەست دا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 11-1-2021، مەسعود ئەلئەشقەر، ئەمینداری پێشووی پارتی یەکێتی لە پێناوی لوبنان، لە نەخۆشخانەی رەزق لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان، گیانی لەدەست دا.
مەسعود ئەشقەر، کە زانیارییەکی ئەوتۆ لەسەر ژیان و چالاکییەکانی لە ئینتەرنێت بەردەست نییە، یەکێک بووە لە سەرکردە سەربازییەکانی لوبنان دژی ئیسرائیل.
میدیاکانی لوبنان بە گرنگییەوە هەواڵی کۆچی دوایی ئەشقەریان بڵاو کردووەتەوە و باس لەوە دەکەن، کە ”بەرەی بەرگریی لوبنان“ سەرکردەیەکی کاریگەری لەدەست دا.