نرخی بەكارهێنانی رێگەی ئیستەنبۆڵ بۆ ئیزمیر لە بلیتی فڕۆكە گرانترە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

نرخی بەكارهێنانی رێگەی ئیستەنبۆڵ بۆ ئیزمیر لە بلیتی فڕۆكە گرانترە

"حکوومەتی تورکیا لە هەموو کەرتەکان باجی زیاد کردووە"

رێگەی خێرا و جووتسایدی نێوان ئیستەنبۆڵ بۆ ئیزمیر بە رێگەیەكی گرنگی توركیا دادەنرێت كە لە ٢٠١٨دا كرایەوە، بەڵام نرخی بەكارهێنانی ئەو رێگەیە بە شێوەیەك گرانە، ئەگەر بە فڕۆكە گەشتی ئیزمیر بكەیت نرخەكەی نیوەی نرخی بەکارهێنانی ڕێگەی ئیستەنبۆڵ بۆ ئیزمیرە.

لە ساڵی ٢٠٢٠ نرخی چوون لە ئیستانبۆڵەوە بۆ ئیزمیر ٢٩٢ لیرەی توركی بووە، بەڵام بەڵام لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١وە باجی زیاتری هاتووەتە سەر و نرخەكەی بووەتە ٣٦٧ لیرە. ئەمەش لە كاتێكدایە ئەگەر بە فڕۆكە لە ئیستەنبۆڵەوە بچیتە ئیزمیر نرخەكەی ١٧٠.٩٨ لیرەیە، واتە نیوەی نرخی چوونە بە سەیارە، ئەمەش لە هیچ شوێنێكی دونیادا هاوشێوەی نییە.

رۆژنامەی (سۆزجو)ی توركی بڵاوی كردووەتەوە، جگە لەو رێگەیە، پردی (ئاسما) كە هەر لەسەر رێگەی ئیزمیرە، ئەویش بەكارهێنانی باجی هاتووەتە سەر و پێویست دەكات هەر شۆفێرێك ٢٥٠ لیرە بدات، بەڵام لەگەڵ ئەو پردە چەند تونێلێكیش هەیە كە لەسەر هەمان پارەیە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی هەمان رۆژنامە، نرخی رێگا لە توركیا لە ٢٠٢١ بە شێوەیەك گران بووە، لە هیچ وڵاتێكی ئەورووپی بەو نرخە هاووڵاتیان رێگە بەكار ناهێنن، بەڵكوو كەمترە.