له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی و بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی داهاتی ناوخۆ، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی سیسته‌می باج چه‌ند بڕیارێكی دا و كۆمپانیاكانی گه‌یاندن و ئینته‌رنێت و بواری نه‌وت و هه‌ندێ ئۆتۆمبێلی گرانبه‌ها باجیان ده‌خرێته سه‌ر.
د. كه‌مال ته‌یب به‌ڕێوبه‌ری گشتیی باجه‌كان و خانووبه‌ره‌ی میری، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سۆنگه‌ی په‌رۆشی و بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی و فه‌راهه‌مكردنی دادگه‌ری و دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، چه‌ند بڕیارێكی گرنگی له باره‌ی ڕیكخستنی داهاتی ناوخۆ و بڕیاری باج دا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كۆمپانیاكانی گه‌یاندن (كۆڕه‌ك تیلیكۆم و ئاسیا سێڵ و زه‌ین) باجیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێ و ڕه‌وا نییه داهاتی باجی هاووڵاتییه‌كی هه‌رێمی كوردستنان بۆ ناوچه‌كانی عێراق بگه‌ریته‌وه، كه 20%ـی فرۆشتنی كارت بۆ ئه‌وانه. به‌م پێیه حكوومه‌ت بڕیاری داوه مانگانه ڕێژه‌ی ملیاران دیناره بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی بگه‌ڕێته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كانیدا، پێداگریی له‌وه كرد، كه ده‌بێ كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێت باج به حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بدرێ، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی دارایی به پێویستی زانی ئه‌و داهاته بگه‌ڕێته‌وه گه‌نجینه‌ی گشتی هه‌رێمی كوردستان.
دووپاتیشی كرده‌وه، كه كۆمپانیاكانی نه‌وتیش، پابه‌ند ده‌كرێن باجی شایسته بده‌ن به حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چونكه زۆربه‌ی گرێبه‌سته‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستانه و كۆمپانیاكانی نه‌وت ئه‌و باجه‌یان نه‌داوه و كه‌مته‌رخه‌می و خۆدزینه‌وه‌ی به‌رچاو هه‌بووه
ئاشكراشی كرد، وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌وڵ ده‌دا باج له كارمه‌ندانی بیانی كه له كه‌رتی نه‌وت و گاز كار ده‌كه‌ن وه‌ربگرێ و ده‌بێ باج بده‌ن به حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چونكه ئه‌و داهاته‌ی به ده‌ست دێ، له هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌یه، نه‌ك له وڵاتی خۆی.
به‌ڕێوبه‌ری گشتیی باجه‌كان و خانووبه‌ره‌ی میری، دووپاتیشی كرده‌وه، كه "هه‌موو هه‌وڵ ده‌خه‌ینه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی خۆیدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین بكه‌ین و
ئه‌م ڕێكارانه‌ی ده‌گیرێنه به‌ر، بۆ دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه و پارێزبه‌ندی بۆ كه‌س نییه و به گوێره‌ی یاساكانی هه‌رێمی كوردستان، ده‌بێ ئه‌وانه باج ده‌یانگرێته‌وه، باج بده‌ن".
ئه‌وه‌شی ده‌ربڕی، كه ڕێنوێنی له نێوان وه‌زاره‌تی دارایی و ناوخۆ بۆ وه‌رگرتنی باج له ئۆتۆمبێلی مۆدێل به‌رز و ئه‌وانه‌ی به‌هایه‌كی به‌رزیان هه‌یه ده‌رده‌كرێ، ئه‌مه‌ش خه‌ڵكی هه‌ژار ناگرێته‌وه، به‌ڵكوو له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی هه‌ژار و خه‌ڵكی كوردستاندایه و هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه.