ژمارەی تووشبوو و مردووانی ئەمڕۆی کۆرۆنا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ژمارەی تووشبوو و مردووانی ئەمڕۆی کۆرۆنا

ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 90 ملیۆن و 740 هەزار و 948 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ دووشەممە 11-1-2021ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە بریتین لە ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، رووسیا، بەریتانیا، فەرەنسا، تورکیا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، ئەڵمانیا، کۆڵۆمبیا، ئەرجەنتین، مەکسیک، پۆڵەندا، ئێران، باشووری ئەفریقیا، ئۆکرانیا، پیرۆ، هۆڵەندا، چیک، ئەندەنووسیا، رۆمانیا، بەلجیکا، کەنەدا، چیلی و عێراق.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 63 ملیۆن و 348 هەزار و 964 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا یەک ملیۆن و 944 هەزار و 574 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.