ژمارەیەک چالاکوانی سنووری ڕاپەڕین بە هاوکاری ژینگەپارێزانی دەڤەرەکە زیاتر لە 2000 هەزار بەڕوویان بۆ 2000 شەهیدی دەڤەرەکە چاند.
سەلیم میراودەلی، سەرۆکی گروپی هۆشیاری و پاراستنی ژینگەی ڕاپەڕین، بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "گروپی هوشیاری و پاراستنی ژینگەی ڕاپەڕین وەکو ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتیمانی و ژینگەدۆستی لەیەکەمین چالاکی ساڵی نوێ بەهەماهەنگی ژینگە دۆستانی دەڤەرەکەمان 2000 هەزار بەڕوومان بۆ 2000 هەزار شەهیدی دەڤەرەکەمان لە گوندی سەرسیانی دەڤەری ڕاپەڕین چاند".
گوتیشی: "لە چالاکیەکەماندا چەند پەیامێکی ژینگەییمان پێشکەش کرد لەوانە دار بۆ ژیانە نەک بۆ سووتاندن و بۆ گیانی پیرۆزی هەر شەهیدێکی کوردستان نەمامێک دەڕوێنین، بەڕوواندنی هەر بەڕوویەک بەشدار دەبین لە سەوزکردنی چیاکانی کوردستان".