ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرای كرد، هه‌ر كاتێك هه‌نگاو بۆ چاكسازی هاوێژرابێت، باسی دوو ئیداره‌یی و به هه‌رێمكردنی سلێمانی دێته ئاراوه.
رێبوار بابكه‌یی، په‌رله‌مانتاری پارتی له نووسینێكدا كه كۆپییه‌كی بۆ (باس‌نیوز) نێردراوه، ئاشكرای كرد، هەر کاتێک داوای چاکسازی کرابێت و هەنگاوی بۆ هاوێژرابێت، باسی دوو ئیدارەیی و بەهەرێمکردنی سلێمانی دێتە ئاراوه.
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه كه "ئەمە دوا کارتە بۆ ئالنگاریکردنی پڕۆسەی ریفۆرم بە ڕووی حکوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەوەشێنن".
بابكه‌یی پرسیاری ئه‌وه‌ی كردوه، بۆچی دەبێت باجی چاکسازیکردن، لەتکردنی کوردستان بێت و پایتەختی ڕۆشەنبیری لە پایتەختی سیاسی جیا بكرێته‌وه؟
جه‌ختیشی كردۆته‌وه: "کوردستان موڵکی حزب و لایەنەکان نییە تا وەک زەویی موساتەحە بەسەر خۆیاندا دابەشی بکەن، پشکیش نییە تا کۆمپانیایەک بیفرۆشێ!".
لە کۆتاییشدا نووسیویەتی: "باش لێی بڕوانن، ئەم ماستە موویەکی تێدایە".
ئه‌مه له كاتێكدایه كه پاش هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی له ﻻیه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، جارێكی دیكه گرووپێك بابه‌تی به‌هه‌رێمكردنی سلێمانی هێنایه ئاراوه كه زۆر له چاودێران به پڕۆژه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی سلێمانی له هه‌رێمی كوردستان له قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن.