زیادەڕۆیی لە خواردنی ترشیاتدا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

زیادەڕۆیی لە خواردنی ترشیاتدا

 

بەگوێرەی زانیاریی پزیشکان و پسپۆڕانی بواری خۆراک، زیادەڕۆییکردن لە خواردنی ترشیات، زیان بە تەندروستیی دەگەیەنێت و کاریگەریی نەرێنی هەیە.

بەپێی زانیارییە زانستییەکانی پێگەی فەرمیی (تەندروست بە)، کاتێک ترشیاتی‌ زۆر دەخۆی و زیادەڕۆیی دەکەیت لەم خواردنەدا، زیان بە گەدەت دەگەینیت. هاوکات ئاستی کالسیۆمی جەستەت نزم ئەبێتەوە و ئێسکەکانت دەپووکێنەوە و تووشی پیریی پێشوەختە دەبی و لەگەڵ تێپەڕبوونی زەمەن تووشی نەخۆشیی دەماریش دەبی، بۆیە پێویستە خواردنی ترشیات کەم بکەیتەوە و زیادەڕۆیی نەکەی.