ژەمە خواردنی گونجاو
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەگوێرەی زانیارییە تەندروستییەکانی گۆڤاری (Do you know)، ئەو ژەمە خۆراکییانەی سروشتیان قورسە و بۆ هەرسبوون پێویستیان بە کاتی زیاترە، وزەی زۆریش بە جەستە دەبەخشن، بۆیە باشترین کات بۆ خواردنی ژەمی چەور و قورس کاتی نانی نیوەڕۆیە. لەم کاتەشدا سیستەمی هەرسبوونی خۆراک چالاکترە لە کاتەکانی تر و خواردن لەسەر گەدە قورس نابێ، بەڵام بەپێچەوانەوە، شەوانە بۆ ئەوەی خەوێکی ئارام و باشت هەبێ، پێویستە پارێز بکەی لە خواردنی ژەمی خۆراکی قورس و سوود لەو خۆراکانە وەربگرە، کە بەخێرایی هەرس دەبن، بە هەمان شێوە ژەمی بەیانییانیشت وا باشترە سادە بێ، بۆ ئەوە هەست بە قورسایی گەدەت و ماندوویەتی نەکەی و وەکوو پێویست وزەت هەبێ.