بەگوێرەی زانیارییەکان، یەکێک لەو کێشانەی هەندێک کەس تووشی دەبێت، یاخود لە کاتی گیرۆدەبوون بە نەخۆشیی کۆڕۆنا تووشی دەبن، کێشەی خەستبوونەوەی خوێنە، کە مەترسی بۆ سەر تەندروستیی دروست دەکات.
سەبارەت بەم حاڵەتە، پزیشکان بۆ گۆڤاری تەندروستیی (سێو) ئاشکرای دەکەن، سوودوەرگرتن لە هەندێک خواردن بە شێوەی سروشتی، کاریگەریی ئەرێنی دەبێ لەسەر خەستیی خوێن و کێشەکە چارەسەر دەکات، ئەم خۆراکانە بریتین لە: خواردنی بەڵاڵووک، ئاوی لیمۆی ترش، خواردنی پیازی سپی، خواردنی مۆز و زەنجەبیل و لەکۆتاییدا خواردنی زیرە و سوودوەرگرتن لە خواردنی سەوزەی مەعدەنووس، بە هەمان شێوە کاریگەریی ئەرێنییان هەیە لەسەر کێشەی خەستبوونی خوێن و چارەسەری دەکەن.