چەوریی زیادەی ورگ یەکێکو لە کێشەکانی زۆربەی ئەو خانمانەی، کە قەڵەون و کێشیان زۆرە.
بەگوێرەی زانیارییە زانستییەکانی پێگەی فەرمیی (تەندروست بە)، هەندێک بەرنامەی خۆراکی تایبەت کاریگەریی باشیان هەیە لەسەر تواندنەوەی چەورییەکانی ورگ. ئەم بەرنامەیە بریتییە لە: خواردنی رۆژانەی یەک دەنک سیری وردکراو، کەڵکوەرگرتنی رۆژانە لە ئاوی لیمۆی تازە، سوودوەرگرتن لە خواردنی کەلەرمەکان، خواردنەوەی رۆژانەی کووپێک چای سەوز، کەڵکوەرگرتن لە دارچین لەناو خواردنی ژەمەکان و لەکۆتاییدا سوودوەرگرتن لە خواردنی سەوزەی گشنیز، باشترین کاریگەرییان هەیە لەسەر بچووکبوونەوەی ورگ و لەبەین بردنی چەورییە زیادەکانی.