توێژەران پێکوتەیەکی نوێیان بۆ پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا دۆزیەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

توێژەران پێکوتەیەکی نوێیان بۆ پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا دۆزیەوە

كاریگەری لە پێكوتەكانی پێشوو زیاترە

ژمارەیەک توێژەری پزیشكی پێکوتەیەکی نوێیان دژ بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا داهێناوە، كە تەنیا دوای یەک جار وەرگرتن، کاریگەرییەکەی دەردەکەوێت.

توێژینەوەکە کە لە ماڵپەڕی (تایمز نیوز ناو) بڵاوکراوەتەوە، ئەوە دەردەخات کە توێژەران پێکوتەکەیان بەهۆی تەنەکانی نانۆ پێشخستووە، دەبێتە هۆی ئەوەی تەنە دژە ڤایرۆسەکان بە خێرایی و تەنیا دوای یەک جار وەرگرتن، وەڵامدانەوەیان هەبێ.

توێژینەوەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە ”تیمێک لە توێژەران لە زانکۆی ستانفۆردی ئەمریکی، بە سەرۆکایەتیی بیتەر کیم توانیویانە پرۆتینی (سبایک)ی بەرگی ڤایرۆسەکە بکەنە ئامانج، بەجۆرێک لە حاڵەتی بەرکەوتنی توانای ئەوەی نەبێ جارێکی دیکە نەخۆشییەکە بگوازێتەوە“.

ئەنجامەکانیش دەریانخستووە ”پێکوتە نوێیەکە وادەکات خانەکانی مرۆڤ پرۆتێنێک بەرهەم بێنن، ببێتە هۆی ئەوەی بەرگری پەیدا بکا و تەنە دژە ڤایرۆسەکانی کۆڤید- 19 بەرهەم بێنێ“.

بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، توێژەران پشتیان بە تەکنیکێک و شێوازێکی جیاواز بەستووە، بەجۆرێک کە پێکوتەکە لە جۆری جیاوازی پرۆتینی سبایک پێک دێ و لەگەڵ تەنەکانی فیریتینی نانۆیی تێکەڵ کراوە و بەسەرکەوتوویی لەسەر مشک تاقی کراوەتەوە.

ماڵپەڕەکە روونی کردووەتەوە ”تەنەکانی فیریتین ئەو پرۆتینەیە بۆ هەڵگرتنی ئاسن بەکار دێت و لە چەندیین زیندەوەردا هەن، لەگەڵ پرۆتینەکانی دیکەدا تێکەڵ دەکرێن و ئەوەش وا دەکات وەڵامدانەوەی بەرگرییەکەی زۆر بەهێزتر بێ لە پرۆتینەکانی دیکە“.

لە تاقیکردنەوەدا بۆیان دەرکەوتووە، ئەو بەرگرییەی پەیدای دەکات دووبەرابەر بەهێزترە لە پێکوتەکانی دیکە، تەنانەت لەوەیشیان کە بە رێگەی پلازمای چاکبووەوەکان لە کۆڤید- 19 بەکار دێت.

توێژەران ئێستا لە هەوڵی ئەوەدان، لە رێی تاقیکردنەوە لەسەر مرۆڤ لە ئەنجامەکە دڵنیا ببنەوە، بەر لەوەی بڕیار لە بەرکارهێنانی بدرێ، بەمەش پرۆسەی چارەسەری دژ بە پەتای کۆرۆنا ئاسان دەبێ، بەتایبەتی کە تەنیا یەک جار پێکوتەکە بە نەخۆش دەدرێ.