سەرۆک وەزیرانی پێشووی جەزائیر: میرەکانی کەنداو زێڕیان بە ئێمە دەدا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەرۆک وەزیرانی پێشووی جەزائیر: میرەکانی کەنداو زێڕیان بە ئێمە دەدا

سەرۆک وەزیرانی پێشووی جەزائیر ئاشکرای دەکات، کە میر و شازادەکانی وڵاتانی کەنداوی عەرەبی زێڕیان دەدا بەرپرسانی جەزائیر.

ئەحمەد ئۆیەحیا، سەرۆک وەزیرانی پێشووی جەزائیر لە مانی دادگاییکردنی، رایگەیاندووە، چوار شازادە و میری کەنداو 60 قالبە زێڕیان بە دیاری بە ئەو داوە.

ئەحمەد ئۆیەحیا هەروەها رایگەیاندووە، کە تەنیا ئەو زێڕی وەرنەگرتووە، ”شازادەکانی کەنداو دەهاتنە باشووری وڵات و دیارییان بە هەموو بەرپرسان دەدا“.

ئەحمەد ئۆیەحیا دوای ناچارکردنی عەبدولعەزیز بوتەفلیقەی سەرۆکی وڵات بە دەست لەکار کێشانەوە، لە پۆستەکەی لادرا، کە چەندین ساڵ بوو لەو پۆستە بوو.

ئۆیەحیای لە دایکبووی 1952، لە مانگی 12ـی 1995 تا مانگی 12ـی 1998، لە مانگی 5ـی 2003 تا مانگی 5ـی 2006، لە مانگی 6ـی 2008 تا مانگی 9ـی 2012 و دواجاریش لە مانگی 8ـی 2017 تا مانگی 3ـی 2019، سەرۆک وەزیرانی جەزائیر بووە.