جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ ڕای گەیاند، ساڵی ڕابردوو وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە بڕی 270 ملیۆن دینار دەرمان و پێداویستی بۆمان كڕیوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە 10/1/2021، شەریف ڕەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، ساڵی ڕابردوو وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە بڕی 270 ملیۆن دینار دەرمان و پێداویستیی پزیشكیی بۆ دابین كردین، لەو بڕە پارەیە 200 ملیۆن دینارمان بۆ دەرمان تەرخان كرد و 52 ملیۆن دینار بۆ پێداویستی پزیشكی و 18 ملیۆن دیناریش بۆ پێداویستیی تاقیگەكان خەرج كردووە.
گوتیشی، ئەو دەرمان و پێداویستییە پزیشكییانە دابەشی سەر نەخۆشخانە و بنكە تەندروستییەكانی سنووری قەزای چەمچەماڵ كراوە.