ساڵی ڕابردو لە توركیا ٦٨ رۆژنامەنووس دەستگیر كراون
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ساڵی ڕابردو لە توركیا ٦٨ رۆژنامەنووس دەستگیر كراون

بە گوێرەی ئەو راپۆرتەی جەهەپە كە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی توركیایە کە لەبارەی ئازادیی رۆژنامەنووسی لە توركیا بڵاوی كردووەتەوە، حاڵی میدیاکان لە توركیا خراپە و دەسەڵات هەر میدیایەكی بە دڵی نەبێت سزای دەدات، هەروەها ئاشكرای كردووە لە ٢٠٢٠دا ٦٨ رۆژنامەنووس دەستگیر كراون.

راپۆرتەكەی جەهەپە بۆ ساڵی ٢٠٢٠ ئامادە کراوە، باسی لە رەوشی میدیا و رۆژنامەنووسان لە توركیا کردووە، بە گوێرەی زانیاریەکانی ئەوان، ئازادیی رۆژنامەنووسی لە توركیا زۆر بەرتەسك كراوەتەوە.

لە راپۆرتەكەدا هاتووە، لە ٢٠٢٠دا ٦٨ رۆژنامەنووس دەستگیر كراون، هەروەها ٤٧٩ جار رۆژنامەنووسان بە زۆر براونەتە بەردەم دادوەر.

باس لەوەش كراوە، دەسەڵات هەر میدیایەكی بە دڵ نەبێت سزای دارایی بەسەردا سەپاندووە، نموونەشیان بە تەلەفزیۆنی (ئۆدا) و رۆژنامەی (سۆزجو) هێناوەتەوە.

هەروەها بە هەزاران بابەت و هەواڵ لە ٢٠٢٠دا لەلایەن دەسەڵاتەوە سانسۆر كراوە و نەیانهێشتووە بڵاو بكرێتەوە.