دەستەی گشتیی کەشناسی و چاودێریی بوومەلەرزەی عێراق پێشبینی دەکات رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو باران ببارێت.
بەپێی پێشبینییەکانی دەستەکە، رۆژی چوارشەممە 13-1-2021 ئاسمان لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و کەرکووک نیمچە هەوری و هەوریی تەواو بێت.
هەروەها دەستەکە پێشبینی کردووە رۆژی پێنجشەممە 14-1-2021 ئاسمان لە هەرێمی کوردستان و کەرکووک هەوریی تەواو بێت و بارانی مامناوەند ببارێ و لە هەندێ ناوچەی باکوور و رۆژهەڵات (باکووری پارێزگای هەولێر و سلێمانی)، بارانێکی بەخوڕ ببارێت.
هەروەک دەستەکە رایگەیاندووە، پێشبینی دەکرێ رۆژی پێنجشەممە باوبۆۆرانێکی توند و هەورەبروسکەش روو بدات.