گوته‌بێژى بەڕێوەبەرایەتیى بەرگریی شارستانى هەولێر ڕای دەگەیەنێت، لە ساڵى ڕابردوودا دوو هه‌زار و 779 ڕووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه ڕوویان داوە.
ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 10/1/2021، ڕائید سەرکەوت کاڕەش، گوتەبێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی بەرگریی شارستانیى هەولێر، لە پرێس كۆنفرانسێكدا ئاماژه‌ى به‌وه كرد، لە ساڵى 2020دا 116 زەویى بەتاڵ، 399 باڵاخانە چوار هەزار و 265 شوێنیشیان بە ماددەى دژە ڤایرۆس ڕشاندووە.
ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، لە ساڵى ڕابردوودا دوو هەزار و 779 ڕووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه له هه‌ولێر ڕوویان داوه، کە 535یان لەناو شار و دوو هەزار و 244یان لە دەرەوەى شار بوون، زۆرترین ئاگریش لە ماڵان‌دا بووە، کە 374 ڕووداو بوون، 11 ئۆتۆمبێلیش بەهۆی فویلپه‌مپه‌وه سووتاون.
ڕائید سەرکەوت کاڕەش ڕوونیشى كرده‌وه، بەهۆی ڕووداوەکانەوە لە ساڵى ڕابردوودا 22 کەس گیانیان له‌ده‌ست داوه و 70 کەسیش بریندار بوونە، 33 کەسیش لە ئاودا خنکاون و 58 كه‌سى دیکەش لە خنکان ڕزگار کراون.