لە ڕووسیا ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا بەرز بووەوە، تا ئێستاش لە ھەمان وڵات زیاتر لە 61 ھەزار کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی دوایین ئامارەکان، ئەمڕۆ یهكشەممە 10/1/2021، لە ڕووسیا 22 ھەزار و 851 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، ژمارەی تووشبوانی پەتاکەش لە وڵاتەکە گەیشتە سێ ملیۆن و 401 ھەزار و 954 کەس.
ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ شەممە لە ڕووسیا، 23 ھەزار و 309 كەسی دیکە تووشی کۆرۆنا ببوون.
ھەر لە ڕووسیا 456 کەسی دیکە بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا، کۆی گشتیی مردوانیش لە ھەمان وڵات بەھۆی پەتاکەوە گەیشتە 61 ھەزار و 837 کەس، تا ئێستاش لە ڕووسیا دوو ملیۆن و 778 ههزار و 889 کەس لە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
پەخشی ڕاستەوخۆی ئاماری تووشبوانی پەتای کۆرۆنا و ئەو کەسانەی بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەست داوە.