له‌ ئیندۆنیسیا به‌ هۆی ڕۆچوونی زه‌وییه‌وه‌ 29 كه‌س بوونه قوربانی
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ ئیندۆنیسیا به‌ هۆی ڕۆچوونی زه‌وییه‌وه‌ 29 كه‌س بوونه قوربانی

 ئاژانسی كاره‌سات و ڕووداوه‌كان له‌ ئیندۆنیسیا، ئه‌مڕۆ ئاشكرای كرد، به‌ هۆی ڕۆچوونی زه‌وییه‌وه‌ 11 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ست دا و 18 كه‌سی تریش بریندار بوون.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 10/1/2021، له‌ ده‌رئه‌نجامی بارانبارینی زۆر، له‌ هه‌رێمی جاوه‌ی رۆژئاوای ئیندۆنیسیا، له‌ چه‌ند شوێنێكی ناوچه‌ی سۆمینداج زه‌وی رۆ چوو و به‌ هۆیه‌وه‌ 11 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ست دا و 18 كه‌سی تریش بریندار بوون.

ڕادیتیا جاتی، گوته‌بێژی ئاژانسه‌كه‌، ئه‌وه‌ی روون كردووه‌ته‌وه‌،‌ وێڕای ئه‌و ژماره‌ قوربانییه‌، ژماره‌یه‌كی نه‌زانراویش ون و بێسه‌روشوێن بوون.

ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه‌، كه‌ چاوه‌ڕێ ده‌كرێ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا ڕێژه‌ی بارانبارین زیاتر بێ.

له‌ وه‌رزی بارانباریندا، دیارده‌ی ڕۆچوون و داڕمانی زه‌وی له‌ ئیندۆنیسیا زۆر ڕوو ده‌دا، به‌ تایبه‌ت له‌ مانگه‌كانی ئۆكتۆبه‌ر تا مارس.