لۆگۆ و دروشمی نوێى كۆمپانیاى کیا ئاشكرا ده‌كرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لۆگۆ و دروشمی نوێى كۆمپانیاى کیا ئاشكرا ده‌كرێت

كۆمپانیاى كیا لۆگۆی نوێی کۆمپانیا و دروشمی براندی جیهانی ئاشکرا کرد، کە نیشانەی گۆڕینە بوێرەکەی کۆمپانیاکەیە و بە ئامانجێکە نوێ و سەردەم، پێشەکی لۆگۆی نوێ گوزارشت لە خواستەکانی کیا دەکات بۆ دامەزراندنی پێگەی سەرکردایەتی لەپیشەسازی گواستنەوەی دوارۆژ ،بەنوێکردنەوەی نزیکەی هەموو ڕووە بازرگانییەکەی.

لۆگۆیەکە هێمایە بۆ ئامانجی مۆرکی نوێی کیا و ئەو بەهایانەی کە بەڵێن دەدات لەڕێگەی بەرهەم و خزمەتگوزاریەکانی داهاتوو پێشکەش بەکڕیاران بکات و ئەو ئەزموونانەی کە ئەم توانایانە هەیانە، کیا بەڵێنی براندەکەی مۆر دەکات بە پەرەپێدانی لۆگۆیە نوێیەکەی بۆ ئەوەی لە واژۆیەکی دەستنووس بچێت بە هێڵێکی ڕیتمی ، نەشکاوی لۆگۆکە پابەندبوونی کیا دەگەیەنێت بۆ ئیلهامکردنی خاڵک ، لە کاتێکدا کە هاوسێییەکەی متمانە بە خۆ کردن نیشان دەدات . ئاماژە بەرزەکانی لۆگۆیەکە ، ئارەزووی بەرزبونەوەی کیا بۆ براندەکە بەرجەستە دەکات وە لەوە گرنگتر ئەوەی پێشکەشی کڕیارەکان دەکات.

هۆ سانگ سۆنگ، سەرۆک و بەڕێوەبەری کۆمپانیای کیا، وتی:"لۆگۆی نوێی کیا گوزارشت لە پابەندبوونی کۆمپانیاکە دەکات بە بوون بە ئایکۆنێک بۆ گۆڕانکاری و داهێنان"،: پیشەسازی ئۆتۆمۆبیلەکان بە ماوەیەکی خێرای گۆڕانکاریدا تێپەڕ دەبێت، کیا بە شێوەیەکی چالاک دەگوزەرێت و خۆی لەگەڵ ئەم گۆڕانکاریانە دەگونجێنێت لۆگۆی نوێمان گوزارشت لە خواستی ئێمە دەکات بۆ ئەوەی زیاتر بە کڕیارەکان ببەخشن لە کاتێکدا کە جوڵەیان پێویستی بە گەشەسەندن هەیە، هەروەها بۆ کارمەندەکانمان بۆ ئەو بەرەنگاریانەی کە لە پیشەسازیەکی خێرادا رووبەرووی دەبنەوە".

لۆگۆ نوێیەکە لەکاتی نمایشکردنی پێوانەیی پیرۆتەکنیکی ئاسمانی سەرووی ئینچیۆنی کۆریا دا ئاشکرا کرا لە ڕووداوەکەدا 303 پایرۆدرۆن بینرا کە سەدان یاری ئاگرینیان لە نمایشێکی هونەریی هاوکاتدا دەستپێکرد، سەرەتایەکی نوێی کیایان داگیرساند و ئاهەنگیان گێڕا بەر ئەم کۆمەڵە ڕیکۆردە نوێیەی جیهانی گینیس بۆ Most unmanned aerial vehicles (UAVs) کە لە یەک کاتدا یاری ئاگرین دەست پێ دەکەن' نمایشی سەرسوڕهێنەر لە کەناڵی کیا یوتیوب جیهانیدا دەبینرێت: https://youtu.be/s61_IsjqLzc

ئامانج و ستراتیژییەکی نوێی براند لە 15ی کانوونی دووەم ئاشکرا بکرێت
جگە لە لۆگۆیەکی نوێ، کیا دروشمی نوێی براندە جیهانیەکەی خۆی ئاشکرا کرد، ‘Movement that inspires‌وردەکاریی لەسەر ستراتیژی نوێی براندە نوێیەکەی کیا ، لەوانە مەبەستی براند و فەلسەفە و هەروەها بەرنامە بۆ هێڵی بەرهەمی داهاتووی کیا ، لە ڕێگەی ڕووداوی ' New Kia Brand Showcase ' ەوە هاوبەش دەکرێت کە لە کاتژمێر 09 : 00 بە کاتی ستانداردی کۆری لە ڕۆژی هەینی 15 ی کانوونی دووەمی 2021 ( 01 : 00 CET ، 15 ی کانوونی دووەم / 16 : 00 PST ، 14 ی کانوونی دووەم ) بەڕێوە دەچێت . دەکرێت لە کەناڵی کیا گلۆباڵ یوتوب سەیری ئەم ڕووداوە بکرێت.

هەڵکردنی لۆگۆی نوێ دوای ڕاگەیاندنی ستراتیژی بازرگانی درێژخایەنی " پلان س " ی کیا لە ساڵی 2020 دا هاتووە . لە ژێر پلانی ئێس ، کیا ، لە نێو ئامانجی تردا ، ئارازووی ئەوەی هەیە کە لە بازاڕی جیهانی ئۆتۆمبێلدا پۆستی پێشەنگ وەربگرێت . ئەمەش گرنگی بە بەجەماوەریکردنی ئۆتۆمبیلی کارەبایی و ناساندنی خزمەتگوزاری نوێی فراوان لەجوڵەی ئۆتۆمبێل ، کە بۆ دابینکردنی پێداویستی و ئاسوودەیی تاک و بازاڕی ناوخۆ دانراوە.

کۆمپانیای کیا مۆتۆرس - دەربارەی ئێمە
کۆمپانیای کیا مۆتۆرس (www.kia.com) دابینکەری ئەزموونی درووستدردنی ئۆتۆمبێلی جیهانییە کە ئارەزووی ئیلهام کردنی کڕیاکانیەتی بە هۆی ئۆتۆمبێلەکانی، کیا لە ساڵی 1944 دامەزراوە، زیاتر لە 75 ساڵە لە پیشەسازی 'گواستنەوە و گەیاندن (جوڵە)' دایە لەگەڵ 52 هەزار کارمەند لەسەر ئاستی جیهان و ئامادەبوونی زیاتر لە 190 بازاڕ و کارگەی دروستکردنی ئۆتۆمبێل لە شەش وڵات، ئەمڕۆ کۆمپانیاکە نزیکەی سێ ملیۆن ئۆتۆمبێل لە ساڵێکدا دەفرۆشێت کیا پێشەنگی بەناوبانگبوونی ئۆتۆمبێلی کارەبایی و پاتری کارەبایی دەکات و گەشە بەمەودای خزمەتگوزارییەکانی دەدات و هانی ملیۆنان کەس دەدات لەسەرتاسەری جیهاندا بۆ دۆزینەوەی باشترین ڕێگەکانی گواستنەوە و گەیاندن.