ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە بەریتانیا گەیشتە سێ ملیۆن کەس
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە بەریتانیا گەیشتە سێ ملیۆن کەس

ژمارەی ئەو کەسانەی لە بەریتانیا تووشی پەتای کۆرۆنا بوون، گەیشتە زیاتر لە سێ ملیۆن کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ یەکشەممە 10-1-2021ـی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان،  ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە بەریتانیا گەیشتە سێ ملیۆن و 17 هەزار و 409 کەس.

تا ئێستا 80 هەزار و 868 تووشبووی کۆرۆنا لە بەریتانیا گیانیان لەدەست داوە، کە ئەو وڵاتە لە رووی ژمارەی مردووانەوە، دوای ئەمریکا، بەرازیل، هیندستان و مەکسیک، پێنجەم وڵاتە لەسەر ئاستی جیهان.

رۆژی شەممە 9-1-2021، بۆریس جۆنسۆن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، سیستەمی تەندروستیی بەریتانیا بەهۆی پەتای کۆرۆناوە تووشی گوشارێکی زۆر بووەتەوە و نەخۆشخانەکان توانای لەخۆگرتنی نەخۆشی زیاتریان نەماوە.

بۆریس جۆنسۆن داوای لە هاووڵاتییان لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە، بۆ ئەوەی خۆیان بپارێزن و گوشاری زیاتر نەکەوێتە سەر نەخۆشخانەکان.

ئەو داوایەی بۆریس جۆنسۆن دوای بڕیاری سادق خان، پارێزگاری لەندەن هات، کە بەهۆی زۆریی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا، باری لە ناکاوی لە لەندەن راگەیاند.