ئێواره‌ی دوێنێ شه‌ممه 2021/1/9 له هه‌ولێر، كاری وێنه‌گرتنی كورته فیلمی ته‌متومان كۆتایی هات.
پشتیوان عه‌بدوڵا، سینه‌ماكارى كورد، سیناریۆی كورته فیلمه‌كه‌ی نووسیوه و سامی كاكه كاری ده‌رهێنانی بۆ كردووه.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه پشتیوان عه‌بدوڵا به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: "ژماره‌یه‌ك ئه‌كته‌ر به‌شدارییان له كورته فیلمه‌كه‌دا كردووه، كورته فیلمه‌كه له چه‌ند ڕۆژێكی كه‌مدا مۆنتاژ ده‌كرێت و ئاماده ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له فێستیڤاڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا بكات".