بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.
ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 10/1/2021، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له هه‌ولێر و سلێمانى ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له دهۆك و كه‌ركووكیش ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی دووشه‌ممه 11/1/2021، له هه‌ولێر و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له سلێمانی و دهۆكیش ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت.



