تەندروستیی عێراق: 60 شوێن بۆ پێدانی پێکوتەی دژەکۆرۆنا بە هاووڵاتییان دیاری کراوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

تەندروستیی عێراق: 60 شوێن بۆ پێدانی پێکوتەی دژەکۆرۆنا بە هاووڵاتییان دیاری کراوە

بەرپرسێکی تەندروستیی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزارەتەکەی 60 شوێنی بۆ پێدانی پێکوتەی دژەکۆرۆنا بە هاووڵاتییان دیاری کردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 10-1-2021، ریاز عەبدولئەمیر، بەڕێوەبەری تەندروستیی گشتی لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق بە رۆژنامەی (سەباح)ی فەرمیی وڵاتەکەی راگەیاندووە، وەزارەتەکەی ئەو شوێنانەی دیاری کردووە، کە 60 شوێنن و بڕیارە تێیاندا هاووڵاتییان بە پێکوتەی دژەکۆرۆنا، بکوتن.

ریاز عەبدولئەمیر هەروەها رایگەیاندووە، شوێنە دیاریکراوەکان لەناو نەخۆشخانەکانن و هەموو پارێزگاکانی عێراق دەگرێتەوە.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئەگەر پێویست بکات، ژمارەی ئەو شوێنانە زیاد دەکەن. 

عێراق گرێبەستێکی بۆ کڕینی پێکوتەی دەژۆکۆرۆنا لەگەڵ کۆمپانیای فایزەری ئەمریکی واژۆ کردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕێک لەو پێکوتەیە، نەگەیشتووەتە عێراق.