دووەمین فێستیڤاڵی سینەمای نێودەوڵەتیی كەركووك بۆ كورتە فیلم بەڕێوە دەچێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دووەمین فێستیڤاڵی سینەمای نێودەوڵەتیی كەركووك بۆ كورتە فیلم بەڕێوە دەچێت

بڕیارە کۆتایی ئەم هەفتەیە دووەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی كەركووك بۆ كورتە فیلم لە هۆڵی سەنتەری رۆشنبیریی شارەكە بەڕێوە بچێت.

لەمبارەوە سەردار زەنگەنە، سەرۆكی فێستیڤاڵی سینەمای نێودەوڵەتیی كەركووك بۆ كورتە فیلم، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "بڕیارە رۆژانی 13 و 14ی ئەم مانگە، دووەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کەرکووک بۆ كورتە فلیم لە سەنتەری رۆشنبیریی كەركووك بەڕێوە بچێت، ساڵی رابردوو بەهۆی بڵاوبونەوەی پەتای كۆرۆنا و كەرەنتینەوە فێستیڤاڵەكە بە شێوەی ئۆنڵاین بەڕیوە چوو، بەڵام بۆ ئەمساڵ جیاوازترە و لەژێر رێنوێنییە تەندروستییەكاندا ئەو فێستیڤاڵە بەڕیوە دەبەین".

گوتیشی: "بۆ ئەمساڵ سەرەتا 96 كورتە فیلممان بۆ نێردرا و دواتر توانیمان سوود لە 82 فیلم وەربگرین و ئەوانەی دیکەیان بەپێی ئەو مەرجانە نەبوون كە ئێمە دامان نابوو و ئەو 82 فیلمەش ڕەوانەی لیژنەی بەرایی كران، لیژنەكەش لەو 82 فیلمە تەنیا 13 فیلمیان دەستنیشان كرد بۆ ئەوەی بچنە ڕیزی پێشبڕكێیەوە".

سەردار زەنگەنە گوتیشی: "سەرۆكی لیژنەی داوەریی ڤیستیڤاڵەكە د. عیزەدین شەلحە، كە سەرۆكی فێستیڤاڵی سینەمای قودسە و ئەندامەكانیش بریتین لە د. بورهان سەعادە، كە سەرۆكی فێستیڤاڵی سینەمای ئوردنە لەگەڵ هونەرمەند وداد كامل، هەروەها چەند رەخنەگرێكی سینەمای ناوخۆیی و دەرەكی و فیلمەكانیش بریتین لە فێلمیی دیكیۆمێنتاری و ئەنیمەیشن و رۆمانە فیلم، دواتر یەكەم و دووەم و سێیەمی كورتە فیلمەكان دیاری دەكرێن و پاشان خەڵات دەكرێن".